لەپێکهێنانی حکومەتدا، پارتی دوو بەرەیە بۆ رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی
بەپێی زانیارییەکان، پارتی لەناوخۆیدا، بووەتە دووبەرەوە و هەر بەرەیەکیش خاوەن جۆرێک لە تێڕوانینی جیاوازە بۆ رێککەوتن لەگە یەکێتی.
ڕووناکی بۆ خەڵک و وزەی خۆر بۆ خۆیان؛
وەزیری کارەبای کابینەکەی مەسرور بارزانی لە تەڵەی دووڕووییدا!
ەمال محەممەد، وەزیری کارەبای هەرێم، لە کاتێکدا شەو و ڕۆژ بەرگری لە پڕۆژەی "ڕووناکی" دەکات و هەوڵ دەدات بە زۆر بەسەر هاوڵاتییاندا بیسەپێنێت، کەچی خۆی لە ماڵەکەی خۆیدا متمانەی بەو سیستەمە نییە.
لەنێوان گەندەڵیی دارایی و ئەخلاقیدا؛
ئابڕوچوونێکی نوێی سێکسی لەناو ڕیزەکانی کۆمەلەی کۆمۆنیستی ئێران و کەسی نزیکی ئیبراهیم عەلیزادە ئاشکرا بوو
"هـ.پ" کە وەک کەسێکی نزیک لە "ئیبراهیم عەلیزادە" ناسراوە و پارێزگاریی لێ دەکرێت، دوای ئاشکرابوونی ئەم کەیسە، ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە لە کۆمیتەی ناوەندی بووە و بە خێرایی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو ئەڵمانیا هەڵاتووە.
قەرەیلان: بەبێ هەنگاوی کرداریی تورکیا، گەریلا چەک دانانێت
قەرەیلان داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد دەستبەرداری سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردن ببێت و وتی: “لە بەرامبەریشدا و بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی، کورد ئامادەیە کۆتایی بە یاخیبوونی چەکداری بهێنێت.”
تەنگژەی سووتەمەنی لە هەولێر؛
بەرمیلێک نەوت ٣٠٠ هەزار دیناری تێپەڕاند و سیاسەتەکانی کابینەی مەسرور بارزانی ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند دەبنەوە
هاووڵاتییانی هەولێر دەڵێن، لە سایەی بڕیارە شکستخواردووەکانی حکومەت و بێدەنگیی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لە ئاست قۆرخکارانی بازاڕ، دابینکردنی گەرمیی ماڵەکانیان بووەتە خەونێکی مەحاڵ.
پەراوێزخستنی کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا؛
توانا ئەمین: لە کام وڵاتدا سەرۆک و بەرپرسان شکۆی زانکۆ دایکەکان دەشکێنن؟
«من سەرۆک و جێگری هیچ مەملەکەتێکم نەبینیوە، بۆ ئاهەنگی زانکۆ تایبەت و بیانییەکان بچن و حسابی توورێکی قوڕاویش بۆ زانکۆ حکومییەکانی وڵاتەکەی خۆیان نەکەن!»