چاویارنیوز – موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، لە لێدوانێکدا بۆ دەزگای میدیایی “The Amargi” مەرجەکانی قۆناغی داهاتووی پرسی کورد و بەردەوامیی خەباتی چەکداریی ئاشکرا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە تا تورکیا هەنگاوی کرداری نەنێت، گەریلا چەک دانانێت.
قەرەیلان لەبارەی پرسی چەکدانان و دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی نوێی ئاشتی ڕایگەیاند: “گەریلا چەک دانانێت تاوەکو دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی کرداری دەستپێنەکات.” ناوبراو مەرجەکانی ئەو هەنگاوە کردارییانەی بۆ ئازادیی فیزیکیی عەبدوڵا ئۆجەلان و بەیاساییکردنی پرسی کورد لە تورکیادا گەڕاندەوە.
ئەو فەرماندەیەی پەکەکە ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ٤١ ساڵ لە خەباتی چەکداری، ئێستا ئەو شێوازەی خەبات گەیشتووەتە ئامانجی خۆی و توانیویەتی پرسی کورد بهێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ؛ بۆیە کاتی ئەوە هاتووە شێوازی خەبات بۆ سیاسەتی دیموکراتی بگۆڕدرێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا، موراد قەرەیلان داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد دەستبەرداری سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردن ببێت و وتی: “لە بەرامبەریشدا و بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی، کورد ئامادەیە کۆتایی بە یاخیبوونی چەکداری بهێنێت.”
No Comment! Be the first one.