چاویارنیوز _ دوای ئەوەی هەواڵی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بڵاوبووە، باس لەوە دەکرێت کە سەرۆکی هەرێم نەرمی نواندووە بۆ یەکێتی، بەڵام ئەوەی کە دژی نەرمینواندنەکەی نێچیرڤان بارزانی بووە، بەرەیەکیتری ناوخۆی پارتی بووە.
بەپێی زانیارییەکانیش، یەکێتی خۆشحاڵبووە بە زمانی گفتوگۆی نێچیرڤان بارزانی و پێیڕاگەیاندووە، یەکێتی دەتوانێت لەگەڵ ئەم فیکر و دیدگایانەی سەرۆکی هەرێم مامەڵە بکات، بەڵام ناتوانێت لەگەڵ فیکر و باڵی خۆسەپێنی ناو پارتی مامەڵە بکات.
ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆلای یەکێتی لەکاتێکدایە، کە باس لەوە دەکرێت، یەکێتی و نێچیرڤان بارزانی ئامادەن لەو دەرگایەوە بچنەوەسەر مێزی گفتوگۆ بۆ کۆبوونەوەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم.
لەپێکهێنانی حکومەتدا، پارتی دوو بەرەیە بۆ رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی
بەپێی زانیارییەکان، پارتی لەناوخۆیدا، بووەتە دووبەرەوە و هەر بەرەیەکیش خاوەن جۆرێک لە تێڕوانینی جیاوازە بۆ رێککەوتن لەگە یەکێتی.
No Comment! Be the first one.