کۆبوونەوە لووتکەییەکان تەشریفاتین و دانوستانە نهێنییەکان ئەنجامیان دەبێت
قوباد تاڵەبانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: ڕێککەوتن لە کۆبوونەوەی فراوان ناکەوێتەوە، بەڵکوو بەرهەمی گفتوگۆی دوور لە چاوی کامێراکانە.
حکومەتی هەرێم خەمی هاووڵاتیان ناخوات و دەبێت خەڵک خەمی خۆی بخوات
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی باس لەوە دەکات، ئەم حکومەتە هەرچی ناشیرینی هەیە خستوویەتی بە ملی هاووڵاتیان و باری ژیانی قورسکردووە.
ئەم حکومەتە تەنها دژایەتیی هاووڵاتیان دەزانێت
رۆژنامەنووسێک باس لەوە دەکات، هەرچی ئەم حکومەتە کوردیە دەیکات، بۆ دژایەتی و خاڵیکردنی گیرفانی خەڵک و کێشە بۆ دروستکردن و سەرگەرمکردنیانە
پارتی ترسی لەكاردانەوەی ئێران هەیە و لەگەڵ یەکێتیش پەیوەندی خراپە
نووسەرێکی کورد باس لەوە دەکات، لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە هەرێم و عێراق، ترسی لە کاردانەوەی ئێران هەیە و پەیوەندیشی لەگەڵ سلێمانی لاواز بووە.
هۆشیار عەبدوڵڵا: دەسەڵاتداران لەسەر ئاگری برسێتی خەڵک، بێباکانە خەریکی «تەشیرێسین»!
هۆشیار عەبدوڵڵا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: بەرپرسانی هەرێم نموونەی بێباکین؛ لە مووچە بێبەشین، کەچی بەرپرسان سەرقاڵی درۆبافتنن.
پارتی لە بەغدا بەرەو کەنارگیربوون دەڕوات؛ «پۆستە فیدراڵییەکان بەناوی چەند کەسێکی دیاریکراوەوە تاپۆ کراون»
ئەم دۆخە نیشانی دەدات کە پارتی نەک هەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەرەکیدا دووچاری دابڕان بووە، بەڵکو لە ئاستی ناوخۆییشدا ڕووبەڕووی قەیرانی متمانە و ناڕەزایەتیی بەرینی ئەو کادیرانە بووەتەوە کە ماندووبوونیان دەکرێتە قوربانیی بەرژەوەندیی چەند دەموچاوێکی نەگۆڕ.