چاویارنیوز _ مەسعود عەبدولخالق نووسەر و سیاسیی کورد دەڵێت: حکومەتی هەرێم بەتەواوی شکستی هێناوە و پێویستە بەرپرسانی حکومەت ئەو شکستە رابگەیەنن.
باس لەوە دەکات لەدوای ریفراندۆمەکەی باشوورەوە، ئەگەر عێراق نەبوایە، ئێستا حکومەتی هەرێم کەوتبوو، ئەو حکومەتە خۆی بە حکومەتی عێراقەوە راگرتووە و کۆتایی هاتووە.
راشیگەیاندووە، حکومەتێک خزمەتگوزاری پێشکەشی هاووڵاتیانەکەی نەکات و هەموو ئیشوکاریی ئەوەبێت چاوەڕێی راگەیاندنی لیستی مووچەبێت ئەم مانگ تا مانگی داهاتوو، ئەوە چ جۆرە حکومەتێکە، بۆیە ئەم حکومەتە پێویستە ئیفلاسبوونی خۆی راگەیەنێت و خۆی هەڵبووەشێنێتەوە.
ئاماژە بەوە دەکات، ئەوەندەی رۆڵی حزب بەسەر جومگەکانی ئەم حکومەتەوە دیارە و دەبینرێت، ئەوەندە لە حکومەت ناچێت و حزب دەستی خستۆتە کاروبارەکانی حکومەتەوە و بەناو پێیدەوترێت حکومەت.
پێویستە حکومەتی هەرێم خۆی هەڵبووەشێنێتەوە
حکومەتی هەرێم هیچ توانایەکی خۆژێنیی نەماوە و ئەوەی لە حکومەتی عێراقەوە بۆی نەیەت ناتوانێت هیچ شتێک پێشکەشی هاووڵاتیانی کوردستان بکات.
No Comment! Be the first one.