چاویارنیوز _ مەسعود عەبدولخالق نووسەر و رۆژنامەنووس دەڵێت: میللەت هیچ دڵی بەم حکومەتەی هەرێم خۆش نییە و بە حکومەتی خۆیانی نازانن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاووڵاتیان کاتێک حکومەتێک بە حکومەتی خۆیان دەزانن کە خزمەتی هاووڵاتیان بکات، وەک نمونەی حکومەتەکانی دیکە، کە تەنها دوو ساڵ حکومڕانی د.بەرهەم_ یان بە هی خۆیان زانیوە.
راشیگەیاندووە، حکومەتی هەرێم، وەک پێویست بەدەم خەمی کەسەوە نییە و ناتوانێت ئەوەی هاووڵاتیان داوای دەکەن بۆیان دابین بکات.
ئەو نووسەرە باس لەوە دەکات، دەبێت حکومەتی هەرێم ئەو بڕوایە لای هاووڵاتیان دروست بکات کە لە خەمی هاووڵاتیانی خۆیدایە.
هاووڵاتیانی هەرێم ئەم حکومەتە بە هی خۆیان نازانن
نووسەرێکی کورد باس لەوە دەکات، ئەم حکومەتە لەخەمی هاووڵاتیاندا نییە و هاووڵاتیان بە حکومەتی خۆیانی نازانن.
No Comment! Be the first one.