چاویارنیوز – لە پێشهاتێکی مەترسیداردا کە ئاماژەیە بۆ زیادبوونی هەژموون و تەقەلای دەزگا سیخوڕییەکانی ئیسرائیل لە عێراق و هەرێمی کوردستان، چەق و ئاڕاستەی هەڕەشەکانی موساد ڕووی لە مامۆستایان و کەسایەتییە ئیسلامییەکان کردووە و دۆخەکە پێی ناوەتە قۆناغی گەیاندنی پەیامی تیرۆر و تۆقاندن.
لە نوێترین حاڵەتدا، مامۆستا و بانگخوازی دیاری کوردستان «حاجی کاروان» لە پەڕەی تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، لە پای چالاکی و هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ لێقەوماوان و هەژارانی کەرتی غەززە، لەلایەن تۆڕە بەیەکەوەبەستراوەکانی سەر بە دەزگای سیخوڕیی موساد لە هەرێمی کوردستان، هەڕەشەی ڕاستەوخۆی کوشتنی لێکراوە.
لەم باریەوە حاجی کاروان جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم هەڕەشانەی موساد و دارودەستەکەی هیچ ترسیان لە لادروست ناکات و ڕایگەیاندووە: «بێمنەتم لەو هەڕەشانە و لە وەڵامی هەڕەشەکانی موساددا، بڕیارم داوە هەر ئەمڕۆ هاوکاری بگەیێنمە ۱۰۰ منداڵی بێباوک و بنەماڵەی هەژاری غەززە.»
ناوبراو بە توندی وەڵامی هەڕەشەکارانی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە کە منەتی هەموو ئەو لایەن و بەکرێگیراوانەی هەڕەشەی کوشتنی لێدەکەن، بە پێڵاوی منداڵە یەتیمەکانی غەززە دەزانیت.
شارەزایانی سیاسی و ئاسایشی پێیان وایە، بەئامانجگرتنی کەسایەتییە ئیسلامی و نیشتمانییەکان لەلایەن موسادەوە، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ دزەکردنی مەترسیداری تۆڕەکانی ئیسرائیل لە عێراق و هەوڵدانیان بۆ سەرکوتکردن و سڕینەوەی هەر دەنگێک کە دژی تاوانەکانی ئیسرائیل و بەهاناوەچوونی مەزڵومان بوەستێتەوە.
No Comment! Be the first one.