چاویارنیوز _ رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، لە ئێستادا لەژێر گەمارۆیەکی توندی ئەمنی و ئابووریدایە کە لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە بەسەریدا سەپێنراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەیە، شازادەی جێنشینی سعودیە بەهۆی پەرەسەندنی هێرشەکانی حوسییەکان، بە وریاییەکی زۆر و تەنیا، لەنێوان کۆشکە پارێزراوەکان و ئەو پەناگانەی بۆی ئامادە کراون، هاتووچۆ دەکات و پاسەوانە تایبەت و هەڵبژێردراوەکانی بە بەردەوامی یاوەری دەکەن.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگەیاندووە، بن سەلمان تووشی “هەڵسەنگاندنی هەڵە” بووە بۆ قەبارەی هەڕەشەی حوسییەکان، هەروەها خەرجییە سەربازییە زەبەلاحەکان لەلایەک و تێکچوونی ئاسایشی ناوخۆ لەلایەکی دیکە، ئابووریی سعودیەیان لاواز کردووە و بەربەستی گەورەیان بۆ پلانی “دیدی 2030” دروستکردووە، کە ئامانجی بوو ئابووریی وڵاتەکە لە پشتبەستن بە نەوت رزگاربکات.
شازادەی سعودیە لە ترسی مووشەکی حوسییەکان لە پەناگەکاندا خۆی دەشارێتەوە
رۆژنامەیەکی بەناوبانگی جیهانی راپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە و باس لەوە دەکات، شازادەی جێنشینی سعودیە بەهۆی پەرەسەندنی هێرشەکانی حوسییەکان، بە وریاییەکی زۆر و تەنیا لەنێوان کۆشکە پارێزراوەکان و ئەو پەناگانەی بۆی ئامادە کراون، هاتووچۆ دەکات
No Comment! Be the first one.