شەرمەزاری و بێ‌ئابڕوویی سیاسی؛

نێچیرڤان بارزانی: تاقمە چەکدارەکانی ڕۆژهەڵات هەرێمیان کردبووە قوربانیی پۆز و نمایشی دەبەنگانەی خۆیان!

سەرۆکی هەرێم بە توندی ڕەخنەی لەو «شانۆگەرییە میدیاییانە» گرت کە ئەو گرووپانە لە سۆشیال میدیاوە بەڕێوەیان دەبرد و گوتی: «ئەوانەی لە سۆشیال میدیاوە خۆیان وەک پاڵەوانی جەنگ نیشان دەدا و بانگەشەی ئەوەیان دەکرد لە هەرێمەوە دەچن بۆ ناو ئێران، تەنیا خەریکی یاریکردن بوون بە چارەنووسی خەڵکی ئێمە و هەرێمیان خستبووە بەردەم مەترسیی گەورە.»
تشرینی یەکەم 12, 2026
12 Views