جاویار نیوز – عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆمپانیاكانی كار و لاناز به‌ویستی خۆیان نرخی به‌نزین گران ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهاندا له‌دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئهمریكاو ئێرانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، نادادییه كاتێك دەڵێن: ڕێگا نادەین هیچ بازرگانێک بەنزین داخڵ بکات، کار‌و لانازمان هەیە؛ پێویستیان بە پارەیەو خۆیان بە ویستی خۆیان نرخ گران دەکەن.
وتوشیه‌تی، ئاخر مەعقولە نرخی نەوتی خاو هەرزان بێت تۆ بەنزین هەر گران بکەیت.
No Comment! Be the first one.