چاویار نیوز – جەمال کۆچەر پەرلەمانتاری یەکگرتوو لەبەغداڕایگەیاند، دادگای فیدراڵی بڕیاری داوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوتای بەغداد بێت و پلەبەرزکردنەوەیان بۆ ئەژمار بکرێت
وتیشی، پلەبەرزکردنەوە نزیکەی 50 بۆ 60 ملیار دینار دەخاتە سەر کۆی گشتی تێچووی مووچەی مانگانەی هەرێم، بەغدادیش ئامادەیە ئەو پارەیە بنێرێت، بەڵام کێشەکە لە هەولێرە؛ چونکە تا ئێستا لیستی وردی فەرمانبەرانی بەپێی پلە و سەرمووچە و بە کۆدی نوێوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق نەکردووە.
No Comment! Be the first one.