چاویارنیوز _ ئاژانسی سەلامەتیی فڕۆکەوانیی سەر بە یەکێتیی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە بەفەرمی ڕاسپاردەیەكی داوەتە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و ئاگاداری كردوونەتەوە کە خۆیان لە فڕین لە ئاسمانی وڵاتانی عێراق، ئێران و لوبنان، هەروەها چەند ناوچەیەكی دیكەی وڵاتانی کەنداو بەدوور بگرن.
داواشی لێ كردوون تا ڕۆژی 30ی ئەیلوولی داهاتوو كار بەم ڕاسپاردە و ئاگادارییە بكەن.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم ڕاسپاردەیەی ئاژانسەکە لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنی مەترسییە ئەمنییەکانە و بۆ پاراستنی سەلامەتیی فڕۆکەوانیی مەدەنی و گەشتیاران دەركراوە.
لە ڕاسپاردەكەی ئاژانسی ئەوروپی جەخت لەسەر پێویستیی گرتنەبەری هێڵ و ڕێڕەوی جێگرەوە کراوەتەوە بۆ ئەو گەشتانەی ڕوو دەکەنە ناوچەکە یاخود بەسەریدا تێدەپەڕێن، بە مەبەستی دەستەبەرکردنی بەرزترین ئاستی سەلامەتی بۆ ستافی فڕۆکەوانی و سەرنشینانی گەشتە بازرگانییەکان.
No Comment! Be the first one.