چاویارنیوز _ ژمارەیەک لێپرسراوی عێراقی باس لەوە دەکەن، ئاگاداری هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتارەكان نەبوون و سەرۆكی پەرلەمان بەبێ گەڕانەوە بۆ جێگرەكانی و تەنانەت پەرلەمانتارانيش ئەو بڕیارەی داوە.
باس لەوە دەکرێت، پرۆسەكە زۆر نهێنی بووە، ئەمەش بەپێی ئەو نوسراوەی هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتارەكانی هەڵگرتووە.
لەوبارەیەوە گلەیی لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و دەسەڵاتی دادوەری و سەرۆك وەزیرانی عێراق دەکرێت بەهۆی ئەوەی جێگرەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی موێنەران بێئاگان لەو بڕیارە، لەكاتێكدا پرسێكی وا گرنگ رەنگدانەوەی لەسەر پرۆسەی سیاسی هەيەو هەمووان دەبێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرن.
بەبێ ئاگاداری کەس، پارێزپەندی لەژمارەیەک پەرلەمانتار وەرگیرایەوە
ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاگاداری هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتاران نەبوون و گلەییان لە سەرۆكی پەرلەمان و حكومەت و دەسەڵاتی دادوەری هەیە
No Comment! Be the first one.