چاویارنیوز _ حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عیراق بە تۆڕی سی ئێن ئێن_ی راگەیاندووە، لەماوەی شەش هەفتەی هەڵمەتی دژی گەندەڵیدا، توانراوە بڕی 206 ملیار دینار، 141 ملیۆن دۆلار و 500 كیلۆ زێڕ وەک داهات بۆ دەوڵەت بگەڕێنرێتەوە، ئەمە جگە لەوەی تائێستا لێكۆڵینەوە لە دۆسێكانی گەندەڵی بەردەوامن.
لەبارەی ئۆپراسیۆنەكەی شەوی هەینیش لەبەغدا، حەیدەر عەبودی باس لەوە دەکات، شەوی هەینی هەردوو دەزگای دژەتیرۆر و هەواڵگری ئۆپراسیۆنێكیان لە بەغدا ئەنجامدا و بەهۆیەوە تۆڕێكی چەكداری هەڵوەشێنرایەوەو ئەندامەكانی دەستگیر كران، كە چەک و درۆنیان پێ بووەو ویستوویانە هێرشێک ئەنجامبدەن بەڵام ئەوە ئاشكرا ناكەم هێرشەكە بۆ ناوخۆ بووە یان دەرەوە.
حکومەتی عێراق داتای شەش هەفتەی هەڵمەتی دژە گەندەڵی بڵاوکردەوەl
وتەبێژی حكومەتی عیراق ئاماژە بەوە دەکات، لەدوای شەش هەفتە لەدەستپێکردنی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، توانراوە بڕی 206 ملیار دینار و 141 ملیۆن دۆلار پارە بۆ حكومەت بگەڕێترێتەوە
No Comment! Be the first one.