چاویارنیوز _ عەلی زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند، لە دەستکەوتێکی ستراتیجیی گرنگدا بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامیی هەناردەکردنی نەوتمان و بەهێزکردنی هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان عێراق و تورکیا، ئەمڕۆ هەردوولا رێککەوتنێکیان لەبارەی گواستنەوە و بارکردنی نەوتی خاوی عێراق لە رێگەی بۆریی عێراق-تورکیاوە بۆ بەندەری جەیهان ئیمزاکرد، بە بڕی لانی کەم 750 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
باس لەوە دەکات، کۆمپانیا عێراقی و تورکییەکان لەم ئاراستەیەدا دەست بە ئەرکەکانیان دەکەن، هاوکات حکومەتی هەردوو وڵات، لە چوارچێوەی رێڕەوێکی تاوتوێکراودا، کار دەکەن بۆ تەواوکردنی رێککەوتننامەیەکی چوارچێوەیی کە کەرتەکانی نەوت، کارەبا، سەرچاوەکانی ئاو و ئەو بوارانەی تری هاوکاری لەخۆدەگرێت کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بەهێز دەکات و پشتگیری لە گەشەپێدان و سەقامگیری دەکات.
No Comment! Be the first one.