چاویارنیوز _ عومەر پێنجوێنی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێت: هەردوو فراکسیۆنی یەکگرتوو و هەڵوێست سەردانی هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان کردووە و داوایان لێکردووە کە هەڵوێستێکی جددی و بەرپرسانە لەبارەی نرخی بەنزین و سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان پیشانبدات، چونکە نرخەکان بە شێوەیەکی زۆر بەرز بوونەتەوە و ئەمەش بووەتە کێشەیەکی قووڵ بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەکردووە، هەیبەت حەلبوسی لە وەڵامدا پێی راگەیاندوون، سبەینێ پێنجشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بانگهێشت دەکرێت و بەڕوونی پێیان دەوترێت کە یەکێک لەم دوو هەڵبژاردەیە جێبەجێ بکەن.
یەکەم: بەرهەمی ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە وەک بەشەکانی دیکەی عێراق مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و بەنزین بە نرخی 450 دینار بە هاووڵاتیان بدرێت.
دووەم: ئەو بەرهەمە بدرێتە حکومەتی فیدراڵ و ئەوان سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێم دابین بکەن کە بەم شێوەیەیە؛ لیتری بەنزین بە 450 دینار، گاز بە 400 دینار و نەوتی سپیش بە 150 دینار.
عێراق دوو مەرجی هەیە بۆ دارایی هەرێم
میدیای عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بانگهێشت بکات
No Comment! Be the first one.