چاویارنیوز _ مستەفا سەنەد وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق دەڵێت: تا ئێستا 8 ترلیۆن دینار لە عێراق نادیارە، حکومەتیش سەرقاڵی ئامادەکردنی یاسایەکە بەناوی “تەسوییە” لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەپێی ئەو یاسایە گەرەنتی یاسایی دەدرێتە هەر کەسێک پارەی گەندەڵی بگەڕێنێتەوە و دادگا هیچ سزایەکی بەسەردا نەسەپێنێت و ئازاد دەکرێت.
میدیاکانی عێراقیش باس لەوە دەکەن، حکومەت بڕیاریداوە سفرەکانی سەر دراوی دینار و گۆڕانکاری لە دراوەکە بسڕێتەوە، بەوەش 8 تریلیۆن دینارەکەی ونبووی دەوڵەت لە ڕێگەی چاپە نوێیەکەوە دەگەڕێتەوە.
عێراق سفرەکانی سەر دراوەکەی لادەبات
لێپرسراوێکی عێراقی ئاشکرای کرد، کە 8 ترلیۆن دینار لە عێراق نادیارە و حکومەت بڕیاری گۆڕینی دراوی دینار و سڕینەوەی سفرەکانی داوە، بۆ گەڕانەوەی ئەو پارەیە
No Comment! Be the first one.