چاویارنیوز _ نەبیل عەبادی شارەزای بواری دارایی عێراقی رایگەیاندووە، گۆڕانكاری له دراو بۆ خۆی چارەسەر نییە، بەڵکو رەنگدانەوەی دۆخی ئابورییە. هۆشداری دەدات لە تێکەڵکردنی نیشانەکان لەگەڵ هۆکارە بنەڕەتییەکانی کێشەکە.
دەڵێت: لابردنی سفرەکان لەسهر دراو، کە زۆرترین سیناریۆی باسکراوە، لە بنەڕەتدا رێکخستنەوەی یەکە دراوییەکان و سادەکردنەوەی کارەکانی ژمێریاری و داراییه، بەڵام مەرج نییە بە مانای زیادبونی توانای کڕینی هاووڵاتیان، یان بەرزبوونەوەی بەهای راستەقینەی دراوەکە بێت.
وتیشی، گۆڕانكاریی له دراو وەک ئامڕازێک بۆ وەرگرتنەوەی پارە تاڵانکراوەکان مامەڵەی لەگەڵدا ناکرێت؛ بەڵکو دەتوانێت لە هەندێک چوارچێوەدا ببێتە شمشێرێکی دووسهر ئەگەر لە چوارچێوەیەکی چاکسازی گشتگیردا مامهڵهی لهگهڵدا نهكرێت.
لابردنی سفرەکانی سەر دیناری عێراقی چارەسەری قەیران نییە
شارەزایەکی دارایی عێراقی باس لەوە دەکات، ئەگەر عێراق بیەوێت چارەسەریی قەیرانی دارایی بکات، لابردنی سفری سەر دراو، چارەسەر نییە
No Comment! Be the first one.