چاویارنیوز _ دەستەی دەستپاکی عێراق ئاماژەی بەوە دەکات، سەدان ناوی چەکدارانی داعشیان ئاشکراکردووە کە بەشێوازی نایاسایی کراونەتە شەهید کە لەڕێگەی دەستێوەردانو پشتیوانی ڕاستەوخۆی هەندێک لەپەرلەمانتارو کەسایەتییە سیاسییەکانەوە ئەنجامدراوە، ئەمەش گومانەکان لەسەر دزەکردنی هەژمونی تیرۆر بۆ ناو جومگە کارگێڕییو سیاسییەکانی دەوڵەت قوڵتر دەکاتەوە.
بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی کە بڕیارێکی فەرمی لیژنەی چاوخشاندنەوەی سەر بەدەزگای شەهیدانی عێراقەو لەڕۆژى 29ی کانونی یەکەمی 2025 دەرچووە، ئاشکرایدەکات، کەسێک بەناوی (محەمەد مەحمود عەبدوڵڵا سەلبی جومهیلى) لەساڵی 2018وە لەپارێزگای ئەنبار وەک (شەهید) تۆمارکراوە؛ بەڵام دوای بەدواداچونی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیو هەواڵگریی عێراق، دەرکەوتووە کە ناوبراو “یەکێک بووە لەچەکدارانی داعشی تیرۆریستو لەساڵی 2014 لەشەڕەکانی ڕزگارکردندا، بەدەستی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکان، زیاتر لە27 ھەزار کوژراوی تیرۆریستانی داعش لەپارێزگاکانی (ئەنبار، سەڵاحەدین، موسڵو دیاله) لەدەزگای شەھیدانی عێراق تۆمارکراونو کراونەتە شەھیدو ھەموو مافێکی شەھیدبونیشیان پێدراوە.
No Comment! Be the first one.