چاویارنیوز _ئەحمەد موسەوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لەوە دەکات، گفتوگۆ و كۆبوونەوەی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی بۆ تەواوكردنی كابینەكەی عەلی زەیدی و هەفتەی داهاتوو ناوی وەزیرەکان بۆ تەواوی وەزارەتە خاڵییەکان ئاشكرادەكرێن.
ئاماژەی بەوە کردووە، هەفتەی داهاتوو ناوی وەزیرەكان لەلایەن عەلی زەیدی دەنێردرێت بۆ نوێنەران، دواتریش وادەیەك بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریدەكرێت بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر تەواوكردنی كابینەی حكومەتەکەی زەیدی بدرێت.
No Comment! Be the first one.