چاویارنیوز _ باسم محەممەد خزەیر وەزیرى نەوتى عیراق رایگەیاند، عێراق لە سەرەتاى مانگی هەشتەوە توانیویەتی رۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکات، ئەوەش لە رێگەی چوار کەشتى نەوتەوە، بەوەش لە مانگى تەمووزدا 49 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆى جەنگى ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵ بۆ هەناردەى نەوتى عیراق زۆر خراپ بووە، بەجۆرێک ئاستى هەناردەکردن نزیک بووەوە لە خاڵى سفر، ئێستا ئاستى هەناردەکردن دوو ملیۆن بەرمیلى رۆژانەیە، پێش جەنگەکە رۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن نەوتى هەناردە دەکرد.
هەناردەی نەوتی عێراق لە سفرەوە گەیشتە دوو ملیۆنی رۆژانە
میدیای رەسمیی عێراق بڵاویکردەوە، هەناردەی رۆژانەی نەوتی عیراق گەیشتووەتە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت.
No Comment! Be the first one.