چاویارنیوز _ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، عێراق سوورە لەسەر پەیوەندیی هاوسەنگ لەگەڵ دراوسێکان و رێگە نادات خاکەکەی بۆ هەڕەشە بەکاربهێنرێت.
ئاماژە بەوە دەکەن، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکڕۆن سەرۆکی فەرەنسا، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە کە “30ی ئەیلوولی 2026 وادەی کۆتایی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانە لە عێراق و تەواوبوونی ئەم ئەرکە بواری فراوانتر بەڕووی عێراقدا دەکاتەوە بۆ بنیادنانەوە و بەهێزکردنی گەشەی ئابووری”.
وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دیاریکرا
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، عێراق لەگەڵ ئەمریکا لە دانوستان و گفتوگۆدایە بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق
No Comment! Be the first one.