چاویارنیوز _ لەبەیانێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندووە، تادێت پێشوازیی بەرفراوانی شێخ و کەسایەتییە عەشایەرییەکانی روو لە زیادبوونە بۆ پرۆسەی تۆمارکردن و رێکخستنەوەی چەکی بێمۆڵەت، لەو بارەیەوە لیوا میقداد میری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ وتوویەتی، زیاتر لە 600 شێخی عەشیرەتە جیاوازەکان لەهەموو عێراقدا، دەستپێشخەرییان کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم هەڵمەتەی حکومەت و سەرخستنی پرۆسەکە.
بەپێی وتەی لیوا میری، ئەو سەرۆک عەشیرەتانە دیوەخانەکانیان بۆ مەفرەزەکانی وەزارەتی ناوخۆ رەخساندووە و هاوکاریی تەواویان پێشکەشکردوون، بەمەبەستی ئاسانکاریکردن لە تۆمارکردنی سەرجەم چەکە بێمۆڵەتەکانی رۆڵەکانی هۆزەکانیان و هێنانیانەژێر چاودێریی یاسا.
پشتیوانیی هەڵمەتی چەکداماڵین لە عێراق زیاتردەبێت
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، زیاتر لە 600 شێخی عەشیرەتە جیاوازەکان پاڵپشتی هەڵمەتی تۆمارکردنی چەکی بێمۆڵەت دەکەن
No Comment! Be the first one.