چاویارنیوز _ باسم محەمەد وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنێک لەگەڵ تورکیا کراوە بۆ درێژکردنەوەی لێکتێگەیشتنە نەوتییەکان بۆ ماوەی ساڵێک بە مەبەستی بەردەوامبوونی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و گواستنەوەی بەشێک لە نەوتی باشوور بە رێژەی زیاتر لە 700 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
باسی لەوە کردووە، جگە لە تورکیا، وەفدی عێراق لەگەڵ لایەنی ئێرانی دانوستانی کردووە بۆ ئاسانکاری و پاراستنی جووڵەی تانکەرەکانی نەوت لە گەرووی هورمز و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی نوێ لە ڕۆژانی داهاتوودا.
عێراق بۆ پرسی نەوت، قسەی لەگەڵ تورکیاو ئێران کردووە
لەو رێککەوتنەدا کە عێراق لەگەڵ تورکیا کردوویەتی، تێیدا هەناردەی نەوتی هەرێم و بەشێک لە نەوتی باشووری عێراق بەردەوام دەبێت.
No Comment! Be the first one.