چاویار نیوز- عەلی حەمە ساڵح دەڵێت: من لەیەک شتی ئەم (30 ملیۆن) دۆلارەی ڤێلاکەی ئەمریکا تێناگەم، من دەزانم ئەو پارەی لە نەوت و پاڵاوتن و لاناس و فرۆشتنی مەنتوج و سوتەمەنی فڕۆکەوهتد دەستکەوتوە دەیان و دەیان لەم (30 ملیۆن) دۆلارە زیاترە.
ئاماژە بەوەش دەکات، بەڵام لە یەک شت تێناگەم، ڤێلایەکت بۆچیە لە ئەمریکا بە (30ملیۆن) دۆلار کە ڕەنگە ساڵی جارێک بچیت یان نا! ئاخر باشترین هوتێل بگریت ڕەنگە (30) هەزار دۆلار نەبێتو ئاخر هەر ئەمە نییە، دەزانی بە بەهای ملیارەها دۆلار موڵکیان لە دوبەی کڕیوە ئێستا هاڕەی کردوە، دەی دەزانی سێ کۆشکی گەورە کڕدڕاوە بە نزیکەی (112) ملیۆن دۆلار لە دوبەی مدینە نەخلە- ئێستا (60) ملیۆن دۆلار ناکات! باشە بۆ وادەکەن.
No Comment! Be the first one.