چاویارنیوز _ هاووڵاتیانی شەنگال دژی هەر هەوڵێک دەوەستنەوە کە پارتی بۆ تێکدانی قەزاکەیان بیخاتەگەڕ و هانگاوی بۆ بنێت.
بەپێی زانیارییەکانیش ، هاووڵاتیانی شەنگال رێگریی دەکەن لە جووڵە و بوونی هێزەکانی پارتی و بارەگاکانی لەناو بازاڕ و کۆڵانەکاندا و دەیانەوێت هەموو بارەگا و چالاکییەکی پارتی بنێرنە دەرەوەی قەزاکە.
گەورە پیاوانی ئێزدیش سەردانی چەند ناوەندێکی حکومەت و هێزە عێراقییەکانیان کردووە و داوایانلێکردوون پارتی دەستوەردان نەکات لە هیچ کارێکی ئێزدییەکاندا و پێویستە حکومەتی عێراق رێگریی لە پارتی بکات و ناکۆکی نەخاتەنێوان دانیشتوان و لایەنە جیاوازەکانی شەنگال.
لەئێستاشدا، حکومەتی عێراق داوای کردووە بەشێک لە هێزەکان ببرێتەدەرەوەی قەزای شەنگال کە یەکێک لەو هێزانە پارتییە و دەبێت لە شوێنە ناجۆر و ناپێویستەکان بکرێتەدەرەوە.
ئێزدییەکانی شەنگال دژی پارتی دەجوڵێنەوە و دەیانەوێت لەقەزاکە بیانکەنەدەرەوە
ئێزیدییەکان دژی جوڵەکانی پارتی دەوەستنەوە و پێیانوایە پارتی بەشێکە لەو تاوانەی بەسەریانهاتووە
No Comment! Be the first one.