چاویارنیوز _ ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندووە، ئێستا نێوانی یەکێتی و پارتی زۆر دووە لە یەکتر و بەمشێوەیەی ئێستا بێت، هیچ کاتێک حکومەت پێکنایەت و کۆبوونەوەی نێوانیشیان روونادات.
ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم سیاسەتەی ئێستای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە نەچووەتەژێر باری داواکانی پارتی و نایەوێت حکومەتێکی شکستخواردووەی وەک کابینەکانی دیکەی رابردوو پێکبهێنرێت، بە دڵی هاووڵاتیانە و خەڵکی ئەوەی دەوێت و پێویستە یەکێتی بەردەوام بێت لەسەر ئەو پێداگرییە.
ئارێز عەبدوڵڵا دەڵێت: بۆئەوەی هەرێمی کوردستانیش لە مەترسییەکان دووربخرێتەوە، پێویستە حکومەتێکی کارا و یەکگرتوو پێکبهێنرێت، ئەو حکومەتەیش دەبێت بە دڵی یەکێتی بێت، ئەگینا پێکنایەت و دوو ساڵیتریش بەردەوام حکومەتی کاربەڕێکەرمان دەبێت.
کابینەی دەیەمی حکومەت پێکناهێنرێت و هەرێم لەدۆخی چەقبەستووییدایە
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی باس لەوە دەکات، ئەم وەزعەی ئێستای نێوان یەکێتی و پارتی، حکومەتی هەرێم بەمزووانە پێکناهێنرێت.
No Comment! Be the first one.