چاویارنیوز _ دیار موفتی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی هەڵوێست رایگەیاندووە، چەند ساڵە پارتی بەبێ هۆکار و بەناهەق شێروان شێروانی خستۆتە زیندانەوە و دادگاییشی ناکات.
ئەو ئەندامەی هەڵوێست راشیگەیاندووە، هەتا عەقڵی بەڕێوەبەری هەرێم، ئازار و کۆت و بەند لەسەر ئازادیخوازان لانەبات، هەرگیز ناتوانێت ببێتە حوکمڕانێکی کوردی باش.
دیار موفتی ئاماژە بەوە دەکات، پێویستە هەمووان دەنگ هەڵبڕن دژی نادادپەروەرێتیی ئەم دەسەڵاتە و بەیەک دەنگ بڵێین «ئازادی بۆ شیروان شیروانی و ئازادیخوازان».
ئاماژە بەوە دەکات، ئازاردان و زیندانیکردنی رۆژنامەنووسان کارێکی هەڵە و نادیموکراسییە و لەگەڵ بنەماکانی کاری رۆژنامەنووسی و یاسا نێودەوڵەتییەکان یەکناگرێتەوە.
ئازادی بۆ شیروان شیروانی و ئازادیخوازان
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لەوە دەکات، حکومەتی هەرێم تادێت کۆد و بەندی سەر رۆژنامەنووسان لانەبات، نابێتە حکومەت
No Comment! Be the first one.