چاویارنیوز _ بەپێی زانیاریی میدیا ناوخۆییەکانی هەرێم، یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی ئەژی ئەمین، مەرجی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانە بۆ رێككەوتن لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و بەبێ یەکلاییکردنەوەی دۆسێکەی ئەژی ئەمین، یەکێتی ناچێتە حکومەتەوە لەگەڵ پارتی. یەکێتی داوای لە پارتی کردووە، چیدیكە پشتگیریی ئەژی ئەمین نەکات و پارتی دەست هەڵبگرێت لە پشتیوانیكردنی ئەژی ئەمین و ئەو بودجەیەش ببڕێت كە بۆ هێزەكەی ئەژی ئەمین دابین دەكرێت.
ئەوەشی تائێستا زانراوە، ئەوەیە پارتی دیموكراتی كوردستان نەرمی نواندووە بۆ یەکێتی لەسەر جێبەجێكردنی ئەو داواكارییەی یەكێتی هەیەتی، بەڵام تا ئێستا لەسەر میكانیزمی جێبەجێكردنی ئەو داواكارییە هیچ رێككەوتنێك نەكراوە.
یەکێتی مەرجی قورسی بۆ پارتی داناوە و بەبێ جێبەجێکردنیان باسی حکومەت ناکات
بەشێک لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویانکردۆتەوە، رێکنەکەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی، لەسەر دۆسێی ئەژی ئەمین _ە و تاكە رێگرییە لەبەردەم پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا.
No Comment! Be the first one.